سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان فوئاد سنیوره سه‌ره‌دانی سوریای كرد‌و له‌گه‌ل سه‌رۆك به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د كۆده‌بێته‌وه بۆ باسكردنی باشكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو ووڵات.
له خالی سنوری، به‌رێز سنیوره له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیری سوری موحه‌ممه‌د ناجی پێشوازی لێكرا، پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و دیمه‌شق بكه‌وێته رێ.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ره‌دانی كاربه‌ده‌ستێكی باڵای لوبنانیه بۆ دیمه‌شق له‌وه‌تای سوریا ده‌سه‌لاتی سه‌ربازی به‌سه‌ر به‌یروت له‌ده‌ست دا.
ئه‌م گه‌شته‌ی به‌رێز سنیوره‌ش رۆژێك دوای په‌سندكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌یه.