له چه‌ند هێرشێكی نوێ له عیراق به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌فت كه‌س كوژران.
له به‌غدا پۆلیس رایگه‌یاند هێرشبه‌رێك به ئۆتۆمبیلێكی به بۆمبچێنراو هێرشی كرده سه‌ر خالێكی پشكنینی پۆلیس و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج كه‌سی كوشت و بیست كه‌سی تری بریندار كرد.
هه‌ر له به‌غدا،ل رێبه‌رێكی ناوداری عه‌ره‌بی سوننه، به ناوی شێخ خه‌له‌ف ئه‌لعه‌لیان له هێرشێكدا ڕزگاری بوو كه له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه به جل‌وبه‌رگی له‌شكری عیراقی له‌سه‌ری كرا.
پۆلیس هه‌رو‌ه‌ها دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی سێ كارمه‌ندی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا راگه‌یاند، كه له‌م حه‌فته‌یه ڕفێندرا بوون.