كاربه‌ده‌ستانی به‌ریتانی له عیراق ده‌لێن له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نار شه‌قام له نزیك كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی كۆنسولخانه‌ی به‌ریتانیا له باشووری عیراق دوو كه‌س كوژراون.
گوته‌بێژێكی كۆنسولخانه ده‌لێت بۆمبه‌كه ئه‌مرۆ شه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی شاری به‌سرا ته‌قیه‌و‌ه‌و دوو به‌لێنده‌ری كۆمپانیایه‌كی پاراستنی به‌ریتانی كوژران. ناسنامه‌ی هه‌ردوو قوربانیه‌كه هێشتا رانه‌گه‌یندراوه.
هاوكات له باكووری عیراق، پۆلیس رایگه‌یاند كه‌وا ژماره‌ی قوربانیانی هێرشه خۆكوژیه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی له ره‌بیعه گه‌یشته چل كوژراو شه‌ست بریندار. گروپی تیرۆرستی ئه‌لقاعده له عیراق به‌رپرسیاری به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كه راگه‌یاند.