Accessibility links

هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له‌ ره‌بیعه‌ 25 که‌سی کوشتووه


ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 25 که‌سی له ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندێکی له‌شکری عێراقی نزیک سنوری سوریا کوشتووه‌.

پۆلیس ده‌ڵێت ده‌یان که‌سی دیکه‌ش له‌ ماوه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی شارۆچکه‌ی ره‌بیعه‌ برینداربوون که 10 کم له سنوری سورییه‌وه‌ دووره‌.

ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی هه‌ینی دوا به‌ دوای چه‌ند سه‌عاتێک له‌ ڕاگه‌یاندنێکی له‌شکری ئه‌مریکی هات که‌ تیایدا ده‌ڵێن عه‌مار ئه‌بو به‌را ی ڕێبه‌ری باڵای ئه‌لقاعده‌یان له موسڵ گرتووه‌ که‌ 80 کم له ره‌بیعه‌وه‌ دووره‌.

هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌، هێزه‌کانی ئه‌مریکی و عێراقی نۆ یاخیبویان له باکوری خۆرئاوای به‌غدا کوشتووه‌ که‌ باوه‌ڕده‌کرێت پێنجیان ووڵاتی سووری بووبن.

XS
SM
MD
LG