له‌شكری كۆماری ئێرله‌ندی (IRA) رایگه‌یاند كه‌وا هه‌ڵمه‌تی چه‌كداری دژی ده‌سه‌لاتی به‌ریتانی راده‌گرێت، و گوتیشی كه هه‌وڵده‌دات ئامانجه‌كانی به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه به ده‌ست بێنێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا گروپه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه گوتی چالاكیه چه‌كداریه‌كانی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه به‌كۆتایی دێت و داوای له چه‌كدارانی كرد كه به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه كاربكه‌ن بۆ به‌ره‌و پێشبردنی به‌رنامه سیاسی و دیموكراسیه‌كانیان.
سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا تۆنی بلێر خۆشحالی به‌رامبه‌ر به ئه‌م هه‌نگاوه‌ی له‌شكری كۆماری ئێرله‌ندی راگه‌یاند. شایانی باسه له‌شكری كۆماری ئێرله‌ندی گوناهبار كراوه به‌رامبه‌ر به كوشتنی هه‌زارو هه‌شت سه‌د كه‌س له ماوه‌ی سی ساڵ.