سه‌رۆكی میسری حوسنی موباره‌ك داوای به‌ستنی كۆبونه‌وه‌یه‌كی لوتكه‌یی عه‌ره‌بی ده‌كات له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له هاوینه هه‌واری شه‌ره‌م ئه‌لشه‌ییخ، كه حه‌فته‌ی رابردوو ئه‌و هاوینه هه‌واره دووچاری هێرشی تیرۆرستی ببوو.
له گوتارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئه‌مرۆ پینجشه‌ممه، به‌رێز موباره‌ك داوای به‌ستانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی لوتكه‌یی عه‌ره‌بی كرد له حه‌فته‌ی داهاتوو، رۆژی سێ‌ی مانگی هه‌شت، له شه‌ره‌م ئه‌لشه‌یخ.
به‌رێز موباره‌ك گوتی جیهانی عه‌ره‌بی پێویسته هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌شی هه‌بێت، له كاتێكدا كه ڕووبه‌روی چه‌ند كێشه‌یه‌ک ده‌بێت كه جێگای په‌ریشانین، له‌وانه‌ش باری ئێستای عیراق، كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین و تیرۆریزم.