له‌شكری ئه‌مریكی له ئه‌فغانستان رایگه‌یاند كه‌وا هێزه ئه‌مریكی و ئه‌فغانیه‌كان له شه‌رولێكدانێكدا له هه‌رێمی ئوروزگان سێ چه‌كداری گومانلێكراویان كوشتووه و پازده‌ی تریان ده‌ستگیر كردووه.
دوو سه‌ربازی ئه‌فغانیش له شه‌رولێكدانه‌كه‌دا به سوكی بریندار بوون.
شایانی باسه ڕۆژی چوارشه‌ممه له شارۆچكه‌ی سپن بۆلداكی نزیك سنوری پاكستان هه‌لێكۆپته‌رێكی جۆری شینۆك ئاگری تێبه‌ربوو. له‌شكر رایگه‌یاند كه‌وا هیچ زیانێك به تاقم و بیست و پێنج سه‌ربازی ئه‌فغانی ناو هه‌لیكۆپته‌ره‌كه نه‌گه‌یشتووه.