گروپی تیرۆرست ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی، ئه‌لقاعده له عیراق، له به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنیدا رایگه‌یاند كه ئه‌و دوو دیبلۆماته جه‌زائیریه‌ی كوشتووه كه له لایه‌ن گروپه‌كه‌وه ڕفێندرا بوون.
به‌رێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی دیبلۆمسی جه‌زائیری عه‌لی به‌لعروسی و دیبلۆماتێكی تر به‌ناوی عزه‌ددین به‌نقادی رۆژی پێنجشه‌ممه ی رابردوو له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه له به‌غدا رفێندرا بوون.
له‌گه‌ل بالاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی كوشتنی دوو دیبلۆماته‌كه، هێچ ته‌یپێكی ڤیدیۆیی یان وێنه‌ی كوشتن‌یان باڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.