Accessibility links

سه‌رۆك وه‌زیری پۆله‌ندا سه‌ره‌دانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق ده‌كات


سه‌رۆك وه‌زیری پۆله‌ندا ماریك بێلكا سه‌ره‌دانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق كردو له فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له‌ لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر پێشوازی لێكرا.

پاشان شانده‌كه سه‌ره‌دانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كرد و له‌گه‌ل مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عیراق كۆبونه‌وه، له هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌كه‌دا عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق ئاماده‌ بوو.

دواتر به‌رێزان بارزانی و بێلكا كۆنفرانسێكی ده‌نگ‌وباسیان گرێدا و به‌رێز بارزانی سه‌ره‌دانه‌كه‌ی به‌رێز بێلكای به‌ رۆژێكی مێژوویی دانا گوتی چونكه " بۆ یه‌كه‌م جاره سه‌رۆك وه‌زیرانی ووڵاتێكی ئه‌وروپی یان بێگانه بێت سه‌ره‌دانی كوردستان بكات."

XS
SM
MD
LG