له دوو هێرشێ خۆكوژیدا ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه شه‌ش كه‌س كوژران و حه‌ڤده كه‌سی تر بریندار بوون.
هێرشی یه‌كه‌م له ده‌ره‌وه‌ی هوتێلێك روویدا كه به‌لێنده‌ره بیانیه‌كان تیایدا نیشته‌جێن. پۆلیس رایگه‌یاند كه‌وا پێنج كه‌س له هێرشه‌كه‌دا كوژراون، كه زۆربه‌یان پاسه‌وانی هوتێله‌كه بوون.
چه‌ند كاتژمێرێك دوای هێرشی یه‌كه‌م، هێرشبه‌رێكی خۆكوژ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له نزیك بنكه‌یه‌كی پۆلیس ته‌قانده‌وه و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌کێكی كوشت.