میسر هه‌ڵمه‌تێكی ڕاوه‌دونان و گرتنی كه‌سانی به‌رپرسیار به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی شه‌ره‌م ئه‌لشه‌یخ ده‌ستپێكرد، كه تیایدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌شتاو هه‌شت كه‌س كوژران و نزیكی دوو سه‌د كه‌سیش بریندار بوون.
به ده‌یان كه‌س ده‌ستگیر كراون‌و هه‌ڵمه‌تی گرتن ئه‌مرۆ یه‌كشه‌مه له هاوینه هه‌واری شه‌ره‌م ئه‌لشه‌یخ به‌رده‌وام بوون.
سه‌رۆكی میسری حوسنی موباره‌ك سه‌ره‌دانی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كانی كرد و گوتی ئه‌م هێرشانه پابه‌ندی ووڵات به‌هێزتر ده‌كات له شه‌ری دژی تیرۆرزم و " له ڕیشه‌دا هه‌ڵیده‌كێشێ.''
كاربه‌ده‌ستانی میسری ده‌لێن دوو هێرشبه‌ری خۆكوژی ئۆتۆمبیله‌كانیان له هه‌مان كاتدا ته‌قانده‌وه. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌شت كه‌سی بێگانه له نێو قوربانیه‌كانن.