Accessibility links

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شاری كه‌ركوك دوو كه‌س كوژراون


له‌ شاری كه‌ركوكی باكوری عێراق، پۆلیسێكی عێراقی و هاوڵاتیه‌ك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌و شاره‌دا كوژراون. هه‌روه‌ها پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بووه‌.

له لایه‌كی تره‌وه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق سێ گومانلێكراوی تیرۆرستیان له ناوچه‌ی باجوان ی باكوری خۆرئاوای كه‌ركوك ده‌ستگیركردووه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا یه‌حیا به‌رزنجی له‌ شاری كه‌ركوكه‌وه‌ ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی باسه‌كه‌، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG