ده‌زگای راگه‌یاندنی ئێرانی گوتی كه‌وا سه‌رۆكی نوێ هه‌لبژێردراو، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، تیرۆرزمی له عیراق مه‌حكوم كردووه و سۆزی داوه له بواری ئاسایش هاوكاری له‌گه‌ل حكومه‌تی عیراقی بكات.
ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌رمی ئێران، ئێرنا، رایگه‌یاند كه‌وا به‌رێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له ته‌هران له‌گه‌ل سه‌رۆك وه‌زیری عیراق ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری كۆبۆوه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش به‌رێز ئه‌لجه‌عفه‌ری له‌گه‌ل سه‌رۆكی ئێستای ئێران محه‌مه‌د خاته‌می كۆبۆوه، كه گوتی ئه‌م سه‌ره‌دانه خالێكی وه‌چه‌رخانه له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو ووڵات.