له زنجیره‌یه‌ك هێرشی خراپكاری به درێژایی حه‌فته‌ی رابردوو له عیراق، زیاتر له سه‌دو حه‌فتا كه‌س كوژراون، هاوكات كۆنفرانسی پاره‌به‌خشكه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی رایگه‌یاند كه‌وا پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق زۆر دواكه‌وتوه.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌فت كه‌س كوژران، كه چواریان پۆلیسن. توندوتیژی به‌رده‌وام هاوكاته له‌گه‌ل كۆبونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی شه‌ست وه‌لات له ئوردن بۆ نرخاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق، كه ژماره‌یه‌كی زۆری هاولاتیان بێ خزمه‌تگوزاری بنچینه‌یین.
وه‌زیری پلاندانانی عیراقی به‌رهه‌م سالح له كۆنفرانسه‌كه‌دا گوتی نه‌هێشتنی فه‌سادی به‌رێوه‌بردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی عیراق زۆر گرنگن بۆ پاشه رۆژی ئه‌و ووڵاته.