Accessibility links

پۆلیسی ئیسرائیلی خۆی بۆ به‌رسنگ گرتنی خۆپیشاندانی غه‌زه ئاماده ده‌كات


بیست هه‌زار پۆلیسی ئیسرائیلی خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ به‌رسنگ گرتنی خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان له لایه‌ن به‌رهه‌ڵستكارانی پلانی خۆكێشانه‌وه‌ی ئیسرائیل له غه‌زه، هاوكات هێزێكی له‌شكری ئیسرائیلی خۆی بۆ هێرشێكی چاوه‌روان كراو له غه‌زه ئاماده‌ كردووه بۆ به‌كۆتایی هێنانی هێرشه موشه‌كیه‌كانی چه‌كدارانی فه‌له‌ستینی.

ریپۆرته هه‌واڵیه‌كانی ئیسرائیلی راده‌گه‌یه‌نن كه تا نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پۆلیس رێگای له چوار ئۆتۆبیسی پڕ له خۆپیشانده‌ر گرتووه كه له نیشته‌جێگاكانی كه‌ناری رۆژئاوا به‌ره‌و شوێنی خۆپیشاندان برۆن.

هاوكات ناوبژیوانه میسریه‌كان كۆبونه‌وه‌ی ته‌نگاوی له‌گه‌ل گروپه‌ چه‌كداریه‌كانی فه‌له‌ستنی گرێ ده‌ده‌ن، له هه‌وڵێكدا بۆ به‌ كۆتایی هێنانی هێرشه موشه‌كیه‌كانی چه‌كدارانی فه‌له‌ستینی.

XS
SM
MD
LG