له هێرشێكی خۆكوژی له باشووری به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌فتا كه‌س كوژران .
پۆلیس رایگه‌یاند كه‌وا هێرشبه‌رێكی خۆكوژ دره‌نگانێكی رۆژی شه‌ممه خۆی له شارۆچكه‌ی موسه‌ییه‌ب به ئۆتۆمبیڵیكی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی ته‌قانده‌وه.
ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌كه هه‌روه‌ها بوه هۆی بریندار بوونی زیاتر له هه‌شتا كه‌س.
ده‌سه‌لاتداران ده‌لێن هێرشی خۆكوژی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ش له به‌شی جیاوازی عیراق به‌رده‌وام بوون، و چه‌ند كه‌سێكیش كوژراون.
له لایه‌كی تره‌وه له‌شكری ئه‌مریكی رایگه‌یاند له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نار شه‌قام له شاری كه‌ركوكی باكووری عیراق سه‌ربازێكی ئه‌مریكی كوژراو دووی تریش بریندار بوون.