Accessibility links

ئه‌لجه‌عفه‌ری گه‌یشته ئێران


سه‌رۆك وه‌زیری عیراقی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری له سه‌ره‌دانێكدا گه‌یشته ئێران.

ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ره‌دانی سه‌رۆك وه‌زیرێكی عیراقیه، له‌وه‌تای روخانی رژێمی سه‌دام حوسێن له‌ سالی دوو هه‌زارو سێ. شایانی باسه له‌وه‌تای روخانی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام، عیراق هه‌ولده‌دات په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ل ئێران به‌ره‌و پێش به‌رێت.

هاوكات له‌شكری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌وا یازده سه‌ربازی ئه‌مریكی تاوانبار كراون به‌تۆمه‌تی ئازاردانی به‌ندكراوان. له‌شكر هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌وا هیچ یه‌ك له به‌ندكراوه‌كان پێوسیتیان به چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی نیه.

XS
SM
MD
LG