Accessibility links

سێ سه‌ربازی به‌ریتانی له باشووری عیراق ده‌كوژرێن


كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری به‌ریتانی له عیراق ده‌لێن سێ سه‌ربازی به‌ریتانی له باشووری عیراق كوژراون.

كۆماندی له‌شكری به‌ریتانی رایگه‌یاند كه‌وا هێرشه‌كه سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه له شاری عه‌ماره‌ی باكووری به‌سرا روویدا.

شایانی باسه، هێزه‌كانی به‌ریتانیا، كه له باشووری وولات نیشته‌جێن، قوربانیه‌كانیان زۆر له قوربانیه‌كانی له‌‌شكری ئه‌مریكی كه‌متره.

XS
SM
MD
LG