Accessibility links

له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له توركیا چوار كه‌س ده‌كوژرێن


له هێرشێكی خۆكوژی ئه‌مرۆ شه‌ممه له توركیا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه چوار كه‌س كوژران.

ده‌سه‌لاتداران له كوساداسی، باشووری رۆژهه‌لاتی ئه‌زمیر، ده‌لێن له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا چوارده كه‌سیش بریندار بوون، كه هه‌ندێكیان برینه‌كانیان گرانه.

باوه‌ر ده‌كرێت سێ له قوربانیان گه‌شتیاری بیانی بن. ژێده‌رێك به (ئێن تی ڤی) راگه‌یاند كه‌وا هێرشه‌كه له لایه‌ن هێرشبه‌رێكی ژن كراوه، به‌لام تاكو ئێستا رانه‌گه‌یاندراوه كه چ لایه‌نێك هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.

له‌م دواییه‌دا سه‌رهه‌لداوانی جودا خوازی كورد به‌رپرسیاریان به‌رامبه‌ر به‌ چه‌ند هێرشێك راگه‌یاندوه، له‌و لایه‌نانه‌ش چه‌كدارانی (تاك) ی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان.

سه‌رۆك وه‌زیری تورك ره‌جه‌ب ته‌ییب ئۆردوگان گوتی كه هێرشه‌كه كاری تیرۆریستانه، به‌لام لایه‌نێكی تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كه گونه‌هبار نه‌كرد.

XS
SM
MD
LG