به‌ملیۆنان كه‌س له سه‌رانسه‌ری به‌ریتانیا و ئه‌وروپا ئه‌مرۆ پێنجشه‌مه خوله‌كێك بێده‌نگ وه‌ستان بۆ رێزگرتن له قوربانیانی هێرشه تیرۆرستیه‌كانی حه‌فته‌ی رابردوو له له‌نده‌ن.
هاوكات ده‌سه‌لاتداران به‌دوای كه‌سێك یان زیاتر ده‌گه‌رێن كه له‌وباوه‌ره‌دان هاوكاری چوار هێرشبه‌ره خۆكوژه‌كانی كردبێت هێرشه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه په‌نجاو دوو كه‌س تیایاندا كوژران.
شایانی باسه سێ له هێرشبه‌ره گومانلێكراوه‌كان هاوڵاتی به‌ریتانی به ڕه‌چه‌له‌ك
پاكستانین.