Accessibility links

له دوو هێرشی خۆكوژیدا له به‌غدا یه‌ك كه‌س ده‌كوژرێت


له ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له به‌غدا به‌لایه‌‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك كه‌س كوژرا، رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی له هێرشێكی خۆكوژی له پایته‌خت بیست‌و حه‌فت كه‌س كوژران، كه زۆربه‌یان منداڵ بوون.

پۆلیس رایگه‌یاند كه له‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مرۆ پێنج كه‌سیش بریندار بوون، كه یه‌كێكیان هێرشبه‌رێكی تر بووه و نه‌یتوانیوه بۆمبه‌كه‌ی بته‌قێنێته‌وه.

له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا، هێرشبه‌رێكی خۆكوژ به ئۆتۆمبیل و یه‌كێكی تر له‌سه‌ر پێ توانیان بۆمبه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی بنگه‌یه‌كی پۆلیس له نزیك ناوچه‌ی كه‌سك بۆمبه‌كانیان بته‌قێننه‌وه.

XS
SM
MD
LG