Accessibility links

به لایه‌نی كه‌مه‌وه سه‌دو بیست‌و حه‌فت كه‌س له رووداوێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له پاكستان ده‌كوژرێن


كاربه‌ده‌ستانی پاكستانی ده‌لێن له ڕووداوێكی لێكدانی سێ شه‌مه‌نده‌فه‌ر له هه‌رێمی سیند له باشووری وولات به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سه‌دو بیست‌و حه‌فت كه‌س كوژراون.

پۆلیس رایگه‌یاند كه‌وا به‌ سه‌دان كه‌س ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه بریندار بوون، كه خراپترین رووداوی هاتوچۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ره له پاكستان له ماوه‌ی ده‌ سالی رابردوودا.

شایانی باسه له‌ چه‌ند سالی رابردوو به‌ ده‌یان كه‌س له رووداوی هاتوچۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له پاكستان كوژراون.

XS
SM
MD
LG