له ئه‌نجامی هێرشێكی خۆكوژی له رۆژهه‌لاتی پایته‌ختی عیراقی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بیست‌و پێنج كه‌س كوژران. پۆلیس رایگه‌یاند زۆربه‌ی قوربانیان منداڵ بوون و خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی نوقل و شیرینی و یاری مناڵان بوون كه له‌لایه‌ن سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان دابه‌ش ده‌كرا.
له‌شكری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌وا سه‌ربازێكی ئه‌مریكی له هێرشه‌كه‌دا كوژراوه و ئه‌و منداڵانه‌ی كه برینه‌كانیان گرانه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌مریكی گواسترانه‌وه.
له هێرشێكی هه‌مان جۆر له مانگی نۆی رابردوو سی‌و پێنج منداڵی عیراقی كوژران.
له لایه‌كی تره‌وه، هێزه‌كانی ئه‌مریكی پیاوێكیان گرتووه كه ده‌لێن هاوكارێكی باڵای رێبه‌ری گروپی ئه‌لقاعده له عیراق تیرۆریست ئه‌بو موسعب ئه‌لزه‌رقاویه.