سه‌ربازه عێراقیه‌كان ده‌ڵێن چه‌كداران له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له شارۆچكه‌ی خاڵس له نزیك به‌عقوبه به هاوه‌ن و چه‌كی قورس و سووكه‌وه ئه‌م هێرشه‌یان ئه‌نجامدا.
هاوكات له‌شكری ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی ڕایگه‌یاند كه‌وا دوو ما‌رینزی ئه‌مریكی له ماوه‌ی پێكدادانێكدا له شاری هیت گیانیان له ده‌ستداوه.
له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێكی سه‌ر به ئه‌لقاعیده، ڕاگه‌یاندنێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تیایدا به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه نیشانداوه كه له نزیك بنكه‌یه‌كی مه‌شق و ڕاهێنان پێكردنی له‌شكری عێراقی له به‌غدا ڕوویدا و بووه هۆی كوشتنی 21 كه‌س. هه‌ر هه‌مان ڕۆژ، 22 كه‌سی دیكه له ماوه‌ی ژماره‌یه‌ك رووداوی تر له شاره‌كانی كه‌ركوك و موسڵ و ئه‌نبار كوژراون.