له ئه‌نجامی چه‌ند هێرشێكی خۆكوژی له سه‌رانسه‌ری عیراق به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بیست‌و پێنج كه‌س كوژران و به ده‌یان كه‌س بریندار بوون.
خوێناوی‌ترین هێرش كاتێك روویدا كه هێرشبه‌رێكی خۆكوژ خۆی له ناوه‌ندێكی خۆناونوسكردنی له‌شكری له فرۆكه‌خانه‌ی موسه‌نا ته‌قانده‌وه و هه‌ژده كه‌سی كوشت و چل كه‌سی تریشی بریندار كرد.
له كه‌ركوكیش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ كه‌س كوژران له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تری خۆكوژی له نزیك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و شاره.
هه‌ر له باكووری عیراق و له شاری موسل، چوار پۆلیس كوژران و سێی تریش بریندار بوون له و كاته ی هێرشبه‌رێكی خۆكوژ هێرشی كرده سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی به‌رێوبه‌رێكی پۆلیسی خۆجێیی.