Accessibility links

سێ سه‌ربازی تورك له باشووری رۆژهه‌لاتی توركیا ده‌كوژرێن


كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی توركی ده‌لێن له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چێنراو له باشووری رۆژهه‌لاتی توركیا سێ سه‌ربازی تورك كوژراون و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌شتی تریش بریندار بوون. كاربه‌ده‌ستان ده‌لێن هێرشه‌كه له ناوچه‌ی هه‌كاری نزیكی سنووری عیراق و ئێران روویدا.

شایانی باسه جوداخوازانی پارتی كرێكارانی كوردستان هێرشه‌كانیان له دژی له‌شكری تورك و ئارمانجه ستراتیژیه‌كان زیاتر كردووه له وه‌تای به كۆتایی هێنانی ئاگربه‌ستی یه‌ك- لایه‌نه‌ی خۆیان له مانگی شه‌شی سالی دوو هه‌زارو چوار.

پارتی كرێكارانی كوردستان له سالی هه‌زارو نۆسه‌دو هه‌شتاو چوار ده‌ستی به هه‌لمه‌تی چه‌كداری كردووه له دژی توركیا بۆ دامه‌زراندی وولاتێكی كوردی له باشووری رۆژهه‌لات، كه زۆرینه‌ی دانیشتیوانی كوردن. زیاتر له سی هه‌زار كه‌س له شه‌ڕو كێشه‌كان كوژراون، كه زۆربه‌یان كوردن.

XS
SM
MD
LG