Accessibility links

ئۆپه‌راسیۆنێکی تری سه‌ره‌كی له دژی یاخیبووانی عیراقی ده‌ستی پێكرد


كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی ده‌لێن هێزه‌كانی مارینزی ئه‌مریكی و سه‌ربازانی عیراق ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێكی تری سه‌ره‌كی له دژی یاخیبووان كردووه.

له‌شكری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌وا پێنج سه‌د مارینز و سه‌د سه‌ربازی عیراقی له هێرشه‌كه‌دا به‌شدارن، كه له رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه ده‌ستی پێكردوه.

وا راگه‌یاندراوه كه زیاتر له بیست یاخیبووی گومانلێكراو له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له نزیكی فه‌للوجه گیراون.

XS
SM
MD
LG