Accessibility links

گروپه‌ موسوڵمانه‌كان هێرشه‌ تیرۆرستیه‌كانی له‌نده‌ن مه‌حكوم ده‌كه‌ن


گروپه‌ موسوڵمانه‌كانی بنكه‌ له ئه‌مریكا شان به‌ شانی حكومه‌ته‌كان و ڕێكخراوه‌كانی جیهان هێرشی ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی له‌نده‌نیان مه‌حكوم كرد.

رێكخراوی ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكایی و ئیسلامیه‌كان له واشنتۆن له‌ ماوه‌ی ڕاگه‌یاندنێكیاندا، ئه‌و هێرشه‌یان مه‌حكوم كرد و به تاوانێكی دڕندانه‌یان وه‌سف كرد و گوتیان هه‌رگیز ناتوانرێت ئه‌م كاره‌ ڕه‌وا بكرێت و به‌هانه‌ی بۆ بهێنرێته‌وه‌.

هه‌مان گروپ له ڕابووردوودا گوتویانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاری تیرۆرستی به ناوی ئیسلامه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، مه‌به‌ستیان ناوزڕاندنی به‌هاكانی ئه‌م ئاینه‌یه‌.

ڕێكخراوی ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌ گشتیه‌كانی موسوڵمانانیش له ئه‌مریكا له ماوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی تردا، سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاڕاسته‌ی خێزانی قوربانیه‌كان كردووه‌ و به هێرشێكی دژ به‌ مرۆڤایه‌تیان داناوه‌.

XS
SM
MD
LG