Accessibility links

شاری له‌نده‌ن میوانداری یاری ئۆلۆمپی سالی 2012 ده‌كات


شاری له‌نده‌ن میوانداری یاریه هاوینیه‌كانی ئۆلۆمپیادی سالی دوو هه‌زارو دوازده ده‌كات.

كۆمیته‌ی ئۆلۆمپی نێونه‌ته‌وه‌یی له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له سینگاپۆر ئه‌مرۆ چوارشه‌‌ممه پایته‌ختی به‌ریتانی ده‌ستنیشان كرد.

پێنج شار له گه‌ڕی كۆتایی میوانداری كردنی سییه‌مین یاری هاوینه مابوون. مۆسكۆ یه‌كه‌م شار بوو كه له ده‌نگدانی ئه‌مرۆ دوور بخرێت، دوای ئه ویش نیویۆرك. شاری مه‌دریدیش بووه سێیه‌م شار كه دوور بخرێت. له ده‌نگدانێكدا له نێوان شاره‌كانی پاریس‌و له‌نده‌ن، شاری له‌نده‌ن شه‌ره‌فی میوانداریكردنی پێ به‌خشرا.

XS
SM
MD
LG