ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له پایته‌ختی عیراقی هێرشیان كرده سه‌ر كاروانی بالیۆزی پاكستان له عیراق. ده‌سه‌لاتدارانی عیراقی ده‌لێن هێرشه‌كه هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وته وه.
هه‌روه‌ها هێرشێكی له هه‌مان جۆر كرایه سه‌ر بالیۆزی به‌حره‌ین له عیراق و به سوكی بریندار بوو. ئه‌م هێرشانه دووه‌م و سێیه‌م هێرش بوون بۆ سه‌ر دیبلۆماتان له وه‌تای رۆژی شه‌ممه، كه نوێنه‌ری بالای میسر له عیراق له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه رفێندرا‌و تاكو ئێستاش بێ سه‌رو شوێنه.
له لایه‌كی تره‌وه چوار ژن، كه له فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كاریان ده‌كرد، له بۆسه‌یه‌كدا كوژران.