Accessibility links

كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌فریكی له لیبیا ده‌ست پێده‌كات


رێبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌فریكا، كه له په‌نجاو سێ ئه‌ندام پێكدێت، كه لیبیا كۆده‌بنه‌وه بۆ وه‌رگرتنی هه‌لوێستێكی یه‌كگرتوو به‌رامبه‌ر به بابه‌ته‌كانی لێخۆشبوونی قه‌رد و په‌یوه‌ندی ئابووری له‌گه‌ل ده‌وله‌مه‌ندترین وولاتانی جیهان.

كۆبونه‌وه لوتكه‌ییه‌كه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له هاوینه‌هه‌واری سێرت له لیبیا ده‌ستی پێكردو چاوه‌رێده‌كرێت زۆرینه‌ی باسه‌كان له‌سه‌ر نه‌هێشتنی نه‌خۆشی و كه‌مایه‌تی خۆراك له ئه‌فریكا بێت.

هه‌روه‌ها وا چاوه‌رێده‌كرێت رێبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌فریكا داوای لێخۆشبونێكی زیاتری قه‌رزه‌كان و وه‌رگرتنی دوو كورسی هه‌رده‌م له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه كان بكه‌ن.

XS
SM
MD
LG