Accessibility links

بالیۆزی میسر له عیراق رفێندرا


بالیۆزی میسر بۆ عیراق له به‌غدا رفێندرا، ته‌نیا چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته ئه‌و وولاته. دیبلۆماتانی میسری ده‌لێن بالیۆز ئیهاب ئه‌لشه‌ریف رۆژی شه‌ممه له پایته‌ختی عیراقی رفێندرا.

شایانی باسه بالیۆز ئه‌لشه‌ریف له سه‌ره‌تای مانگی شه‌ش گه‌یشته به‌غدا، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتداران له قاهیره رایانگه‌یاند كه‌وا هه‌موو په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كانیان له‌گه‌ل عیراق ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه، به‌مه‌ش میسر بوو به یه‌كه‌م وولاتی عه‌ره‌بی كه په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ل عیراق ده‌ستپێكاته‌وه له وه‌تای له‌سه‌ر ده‌سه‌لات لادانی سه‌دام حوسێن.

XS
SM
MD
LG