له ئه‌نجامی هێرشێكی خۆكوژی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پاراستنی عیراقی له به‌غدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه بیست كه‌س كوژران. گوته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی عیراقی ده‌لێت زۆربه‌ی قوربانیان ئه‌و عیراقیانه بوون كه ئه‌یانویست خۆیان بۆ یه‌كه‌یه‌كی پۆلیسی تایبه‌تی ناونوس بكه‌ن. هه‌روه‌ها له هێرشه‌كه‌دا، كه له ناوچه ی یه‌رموك روویدا، به لایه‌نی كه‌مه‌وه بیست كه‌س بریندار بوون.
له لایه‌كی تره‌وه بالیۆزی عیراقی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هێزه‌كانی ما‌رینزی ئه‌مریكی تۆمه‌تبار كردووه به‌رامبه‌ر به كوشتنی ئامۆزی بیست و یه‌ك سالی. بالیۆز سامیر ئه‌لسومه‌یدعی رۆژی هه‌ینی گوتی ما‌رینزی ئه‌مریكی چونه مالی ئامۆزی بۆ ئه‌وه‌ی ماله‌كه بپشكنن و ئامۆزكهی ماریزهكانی بردۆته ژووری نوستن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كێكیان پێشان بدات. دوای ئه‌وه‌ی مارینزه‌كان ماله‌كه‌یان جێهێشتووه، ئامۆزاكه‌ی، كه قوتابی زانكۆ بوو، به كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه.