Accessibility links

به لایه‌نی كه‌مه‌وه چوار كه‌س له رۆژهه‌لاتی توركیا ده‌كوژرێن


كاربه‌ده‌ستانی تورك رایانگه‌یاند كه‌وا له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له رۆژهه‌لاتی توركیا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه چوار كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی تریش بیرندار بوون.

كاربه‌ده‌ستان ده‌لێن له‌وانه‌یه هێرشه‌كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك بێت كه نزیكی هێلی ئاسنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه دانرابێت.

شایانی باسه تاكو ئێستا ئاشكه‌را نیه كێ هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام دابێت، به‌لام له رابردوو سه‌رهه‌لداوانی كورد، چه‌كدارانی چه‌پخواز و توندرێیانی ئیسلامی له توركیا هێرشی بۆمبیان ئه‌نجام داوه.

XS
SM
MD
LG