Accessibility links

هێزه‌كانی ئیسرائیل و حزبوللا له كێلگه‌كانی شه‌بعا روبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه


ئیسرائیل رایگه‌یاند كه‌وا هێزه‌كانی و چه‌كداره‌كانی حزبوللا له خالێكی له‌شكری سه‌ر سنوری لوبنان ته‌قه‌یان له‌یه‌ك كردووه. گروپی حزبوللا له‌لای خۆیه‌وه گوتی سه‌ربازانی ئیسرائیلی هێرشیان كردۆته سه‌ر خاكی لوبنان به‌لام چه‌كداره‌كانی وه‌لامیان نه‌داوه‌ته‌وه.

له‌شكری ئیسرائیلی رایگه‌یاند كه‌وا له‌وانه‌یه چه‌كدارێكی حزبوللا كوژرابێت یان بریندار بوبێت، له دووه‌م رۆژی شه‌ڕو لێكدان له ناوچه‌ی كێلگه‌كانی شه‌بعا.

شایانی باسه رۆژی چوارشه‌ممه سه‌ربازێكی ئیسرائیلی و چه‌كدارێكی حزبوللا له هه‌مان ناوچه‌دا كوژران.

XS
SM
MD
LG