Accessibility links

ده‌سه‌لاتداران له فلپین سێ پیاو به گومانی تیرۆر ده‌ستگیر ده‌كه‌ن  


ده‌سه‌لاتداران له‌ فلپین سێ پیاویان ده‌ستگیر كردوه‌و بروا وایه‌ ژماره‌یه‌ك هێرشی كوشنده‌ی تیرۆركاریان ئه‌نجام دابێت له‌ ناوچه‌ی پر توندوتیژی باشوری ووڵاته‌كه‌.

یه‌ك له‌و هێرشانه‌ له‌ مانگی دوانزه‌ی رابردوو له‌ شاری جه‌نه‌راڵ سانتۆس كرابوو و‌ پانزه‌ كه‌سی تیا دا كوژران له‌ ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له بازارێكی گشتیدا ڕوویدابوو.

پۆلیس ده‌ڵێت یه‌كێ له‌‌ گیراوه‌كان كه‌ ناوی نوره‌دین مانگلینه‌ دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كاربه‌ده‌ستی په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕێكخراوی جه‌ماعه‌ ئیسلامییه‌ی سه‌ر به‌ تۆڕی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده‌یه‌. ئه‌م ڕێكخراوه‌ تیرۆركاریه‌ی جه‌ماعه‌ ئیسلامییه‌ش لۆمه‌ی ژماره‌یه‌ك هێرشی تیرۆرستیان له‌ ئه‌ستۆیه‌ لوانه‌ ته‌قینه‌وه‌كانی ساڵی 2002 ی دورگه‌ی بالی كه‌ 202 كه‌سی یا كوژران.

XS
SM
MD
LG