Accessibility links

به هه‌زاران كه‌س به‌شداری له رێوره‌سمی به خاك سپاردنی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراقی ده‌كه‌ن


به ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌شداریان له رێوره‌سمی به خاك سپاردنی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراقی كرد كه رۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ل كوڕی و سێ له پاسه‌وانانی كوژران.

به هه‌زاران كه‌س رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شارۆچكه‌ی ره‌شیدیه بۆ ده‌ربرینی خه‌م و په‌ژاره‌یان به‌رامبه‌ر به كوشتنی دووه‌م ئه‌ندامی شیعه ی په‌رله‌مانی عیراق.

شایانی باسه زاری ئه‌لفه‌یاز، كه به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاری عیراقی بوو، رۆژی سێشه‌ممه كوژراو گروپی تیرۆرستی ئه‌لقاعده له عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رپرسیاری به‌رامبه‌ر به كوشتنی راگه‌یاند.

XS
SM
MD
LG