سه‌رۆك بوش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتارێك پێشكه‌ش به گه‌لی ئه‌مریكا ده‌كات و تیایدا باس
له ستراتیژییه‌كانی بردنه‌وه‌ی جه‌نگی عێراق ده‌كات كه بوونه هۆی له‌ده‌ستدانی گیانی 1700 سه‌ربازی ئه‌مریكی.
یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆك بوش ده‌ڵێن له ماوه‌ی ووتاره‌كه‌ی
ئه‌مڕۆیدا جه‌خت ده‌كاته سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته سه‌باره‌ت به عێراق به ئارام بن له كاتێكدا كه ئه‌و ووڵاته به‌ره‌و دیموكراسی ده‌ڕوات. هه‌روه‌ها سه‌رۆك باس له به‌رده‌وامی توند و تیژییه‌كان ده‌كات كه‌وا بوونه‌ته مایه‌ی شاردنه‌وه‌ی به‌ر‌ه‌وپێشچوونه سیاسیه‌كانی دوا شه‌ڕ.
جێی باسه، ئه‌م ووتاره‌ی سه‌رۆك كه له بنكه‌یه‌كی له‌شكری گه‌وره له وولایه‌تی كارۆلینای باكور پێشكه‌شی ده‌كات هاوكاته له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ساڵڕۆژی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عێراق له هێزی هاوپه‌یمانانه‌وه بۆ خودی عێراقیه‌كان خۆیان.