له شاری كه‌ركوكی باكوری عێراق، هێرشبه‌رێكی خۆكوژ به خۆیی و ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه خۆی داوه به كاروانی به‌ڕێوبه‌ری هاتوچۆی شاری كه‌ركوك. به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی شاره‌كه ڕزگاری بووه، به‌ڵام پاسه‌وانێك و كه‌سێكی سیڤیڵ كوژراوه و پێنج ئه‌فسه‌ری پۆلیسی تر بریندار بووه.
له‌م باره‌یه‌وه، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا یه‌حیا به‌رزنجی له شاری كه‌ركوكه‌وه ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌و هه‌واڵه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.