ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراقی و چوار كه‌سی دیكه له به‌غدا تیرۆر كراون پۆلیسی به‌غدا ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له لایه‌ن هێرشبه‌رێكی خۆكوژه‌وه بووه هۆی كوشتنی ئه‌ندامێكی شیعه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی و كوڕه‌كه‌ی و هه‌ر سێ پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ی.
به‌ڕێز داری ئه‌لفه‌یاد به ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی بوو و یه‌كێك بوو له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌چوونی لیستی هاوپه‌یمانی شیعه‌كان.
له لایه‌كی تره‌وه، له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له نزیك بنكه‌یه‌كی له‌شكری ئه‌مریكی، سه‌ربازێكی ئه‌مریكی كوژراوه.
له نێوان شارۆچكه‌ی حه‌دیسه و هیتی نزیك ڕووباری فورات له خۆرئاوای عێراقیش، زیاتر له هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی و عێراقی ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێی دژ به یاخیبوان كردووه.