Accessibility links

ئێران به‌رده‌وامی به ووتوێژه ناوه‌كیه‌كانی له‌گه‌ل یه‌كێتی ئه‌وروپی ده‌دات


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه‌وا حكومه‌تی ئێران به‌رده‌وامی به ووتوێژه‌كانی له‌گه‌ل یه‌كێتی ئه‌وروپی ده دات له سه ر پرۆگرامی ناوه‌كی ئێران، سه‌ره‌رای هه‌لبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، حامد ره‌زا ئاسفی، ئه‌مرۆ له تاران به په‌یامنێرانی راگه‌یاند كه‌وا كێشه‌ی ناوه‌كی به‌شێكی سیاسه‌تی نیشتیمانی ئێران و له‌گه‌ل هاتنه سه‌ر ده‌سه‌لاتی به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كی نوێ ناگۆرێت.

شایانی باسه وا چاوه‌رێ ده‌كرێت ئه‌مرۆ سه‌رۆكی نوێی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له یه‌كه‌م كۆنفرانسی ده‌نگو باس له وه‌تای هه‌لبژاردنی پلانه‌كانی باس بكات.

XS
SM
MD
LG