ده‌سه‌لاتدارانی عیراقی ده‌لێن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ ئۆتۆمبیل له گه‌ره‌كێكی بازرگانی شاری به‌غدا ته‌قینه‌وه‌و به لایه‌نی كه‌مه‌وه پازده كه‌س كوژران. پۆلیس رایگه‌یاند كه‌وا نزیكی په‌نجا كه‌سی تریش له ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه بریندار بوون.
هه‌روه‌ها له گه‌ره‌كێكی تری شاری به‌غدا كه زۆرینه‌ی دانیشتیوانی شیعه‌ن چه‌ند ئۆتۆمبیلێك ته‌قینه‌وه و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ژده كه‌س كوژران.
هاوكات له به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی، كه‌وا له‌سه‌ر تۆری ئه‌نته‌رنێت بالاوكراوه‌ته‌وه، گروپی تیرۆری ئه‌لقاعده له عیراق رایگه‌یاند كه‌وا چه‌كدارێكی سعودی له شه‌ڕو لێكدانیكدا له‌گه‌ل هێزه‌كانی ئه‌مریكی له رۆژئاوای عیراق كوژراوه.