ئه‌م گوتاره دیدووبۆچوونێكه له واشنتۆنه‌وه:
زیاتر له هه‌زار ئێرانی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئێران خۆیان ناونوس كرد. له‌و كۆمه‌ڵه‌ش دوانزده كه‌سیان مافی خۆپاڵاوتنیان هه‌بوو، به‌ڵام هه‌شت له‌وانه‌ش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی شورای نیگاهبانی هه‌ڵنه‌بژێراوه له لیستی كاندیده‌كان لابران.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، خانم كۆنده‌لیزا رایس ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، كۆمه‌ڵێك كه‌سی ناهه‌ڵبژێراو بریاریاندا كێ خۆی كاندید بكات. سه‌دان كه‌سیش ڕێگه‌ی به‌شداربوونی نه‌درایه، ژنانیش هه‌ر به جارێك هه‌موویان بێ به‌ش كرابوون.
عومه‌ر ئه‌لكنیزاده كه ڕێبه‌ری پارتێكی سیاسی قه‌ده‌غه‌كراوی كورده‌كانی ئێران ده‌ڵێت به‌شی زۆری كورده‌كانی ئێران به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان نه‌كرد. له هه‌ندێ له لادێكاندا كه دانیشتوانه‌كه‌ی له نزیكه‌ی هه‌زار ماڵ پێك دێن، سندوقه‌كانی بنكه‌ی ده‌نگدانه‌كانیان ته‌نها 50 ده‌نگی تیادا بووه. هه‌رچه‌ندێكه كه نزیكه‌ی 5000 كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌بووه.
جه‌لال جه‌لالی زاده، ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی ئێرانیه و یاریده‌ده‌ری موسته‌فا موعین بووه، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه كه له‌سه‌ر لیستی كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئێران لابراوه و ده‌ڵێت كورده‌كانی ئێران هۆی به‌جێیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به حكومه‌تی ئێرانی نه‌كه‌ن. له ماوه‌ی 27 ساڵی ڕابووردوودا و له‌ژێر سایه‌ی ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، به داخه‌وه گه‌لی كورد زۆر به توندی سه‌ركوت كراون. ڕاپۆرتی مافه‌كانی مرۆڤی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماژه ده‌دات به‌وه‌ی كه
كورده‌كانی ئێران به به‌رده‌وامی به‌هۆی جیاوازیكردنی حكومه‌ته‌وه ئازاریان چێشتووه.
له ساڵی 2004 دا، دوو چالاكی گێڕی سیاسی سه‌ر به پارتی قه‌ده‌غه‌كراوی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانی ئێران له سێداره دران. كورده‌كانی ئێرانیش له لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سه‌ر به كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی ئێرانی توندڕه‌وه هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر. كورده‌كان شان به شانی ئازه‌رییه‌كان و عه‌ره‌به‌كانی ئه‌هوازه‌كان، حكومه‌تی ئێرانی ڕێگه‌یان پێ‌نادات به زمانی خۆیان بخوێنن. به سه‌ده‌ها كوردی ئێرانیش له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا له شاری مه‌هاباد له‌گه‌ڵ پۆلیس‌دا پێك هاتوون كاتێك به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێران ئاهه‌نگیان گێڕاوه.
جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش، ئیلیزابێت چێنی ده‌ڵێت پێویسته ئێران وه‌ك نمونه‌یه‌ك ته‌ماشای عێراق بكات و ڕێز له مافی كورده‌كان بگرێت. " ئێمه پشتگیرییه‌كی زۆر له‌و ڕۆڵه ده‌گرین كه كورده‌كان ئێستا له عێراقی نوێ‌دا ده‌یبینن. به بۆچوونی ئێمه، ئه‌وان ڕۆڵێكی زۆر كاریگه‌رییان له یارمه‌تیدانی دامه‌زراندنی حكومه‌تی نوێ‌دا هه‌یه. ئێمه زۆر به توندی باوه‌ڕده‌كه‌ین كه نابێت كورده‌كانی ئێران به‌هۆی باوه‌ڕییان به ڕابووردووی نوژادی خۆیانه‌وه ده‌ستگیر بكرێن یاخود له سێداره بدرێن. ئێمه‌ش ده‌زانین كه‌وا ئه‌و چه‌شنه ڕه‌فتاره له ئارادایه.
خانم چێنی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، ئه‌مریكا به توندی پشتگیری له مافه‌كانی هه‌موو كه‌مایه‌تیه‌كانی ئێران ده‌كات.