له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به عێراق، كه له بروكسڵ به‌ڕێوه ده‌چێت، پشتیوانی له پلانه‌كانی به‌غدا كراوه بۆ چاك كردنی ڕه‌وشی ئاسایش و بنیاتنانی ئابووری و به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسی. به‌ڵام هیچ په‌یمانێكی دیاریكراویان نه‌داوه.
كاربه‌ده‌ستانی زیاتر له 80 ووڵات و ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌شدارییان له‌و كۆبوونه‌وه یه‌ك ڕۆژییه‌دا كردووه. شانده‌كان داوای هاریكاری ووڵاتانی درواسێی عێراق و كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن تاوه‌كو له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یاخیبوان و بونیاتنانی دیموكراسی یارمه‌تی عێراق بده‌ن.
دوێنێ چوارشه‌ممه، خانم كۆنده‌لیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا گوتی ده‌بێت حكومه‌تی عێراقی به به‌رده‌وامی ده‌رگای بۆ ئه‌و كه‌سانه كراوه بێت كه دژایه‌تی توندوتیژی ده‌كه‌ن. خانم رایسیش له‌م تێبینیه‌یدا مه‌به‌ستی له سوننیه‌كان بووه كه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كانیان نه‌كرد.
هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای له ووڵاتان كرد به په‌یمانی پێشوویان بۆ یارمه‌تیدانی عێراق پابه‌ند بن. هه‌روه‌ها داوای له ووڵاتانی دراوسێ كرد، ڕێگه له چوونه ژووره‌وه‌ی یاخیبوان بۆ ناو عێراق بگرن.