گۆرانی بێژ ستیڤ وۆنده‌ر ئه‌ركی پرسه‌ی پێنج منداڵی گرته ئه‌ستۆی خۆی پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ماڵێك له فڵادیڵفیای وولایه‌تی په‌نسلڤانیا گڕی تێبه‌ر بوو و ئه‌وان یه‌كێك بوون له قوربانیه‌كانی ئه‌و ڕووداوه.
ستیڤ وۆنده‌ر به‌و ڕووداوه زۆر دڵ گران بوو، هه‌وڵیدا كارێكی وا بكات كه یارمه‌تی خێزانه‌كان بدات. ده‌مڕاستی ستیڤ گوتی بڕوا ناكه‌م كه پێشتر ستیڤ هیچ كارێكی له‌م جۆره‌ی ئه‌نجام دابێ و ئه‌مه‌ی ده‌یكات.. كارێكی باشه. هه‌روه‌ها ستیڤ وۆنده‌ری 55 ساڵان ده‌خوازێ له نزیكه‌وه سه‌ردانی خێزانه‌كانی ئه‌و منداڵانه بكات.
به هه‌رحاڵ ئه‌و ئێستا له فڵادیڵفیایه تاوه‌كو 8 كۆنسێرت ساز بكات. كاتێك كه له ده‌مڕاسته‌كه‌یان پڕسی، ئایا ستیڤ به ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ی خۆشحاڵه ؟ گوتی به‌ڵێ ئه‌م ڕووداوه زۆر دڵ گرانی كردبوو. له‌و ڕووداوه‌ی كه له گه‌ڕه‌كی كینگستنی فڵادیڵفیا ڕوی دابوو، سێ خوشك به ناوی (سه‌مه‌ر)ی 5 ساڵان و (سمانتا) ی 4 ساڵان و (سه‌برینا) ی22 مانگان له‌گه‌ڵ دوو ئامۆزایان كه ماڵیان به ته‌نیشتی ئه‌وان بوو به ناوی (ڕیجنا‌ڵد ) ی 1 ساڵان و (ئه‌مبه‌ر) ی 3 ساڵان گیانیان له ده‌ست دا. (شانۆن باوه‌رسی ) دایكی سێ خوشكه‌كه له گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی ڕزگاریان بوو به‌وه‌ی كه له نهۆمی دووه‌مه‌وه خۆیان فڕێدابۆوه خواره‌وه. جێی باسه، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه هه‌ر به‌رده‌وامه.