Accessibility links

ئه‌نجومه‌نی شورای نیگه‌هبان فه‌رمانیان دا كه‌ ده‌نگه‌كانی تاران و قوم و مه‌شهه‌د جارێكی تر بژمێردرێنه‌وه‌


ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێت كاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاریان داوه‌ كه‌ جارێكی تر ده‌نگه‌كانی هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی بژمێرنه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین كاندید گله‌ییان له‌سه‌ر ژماردنی ده‌نگه‌كان هه‌بوو.

ئه‌و ڕاپۆرته‌ ده‌ڵێت شورای نیگه‌هبان فه‌رمانیان داوه‌ كه‌ ده‌نگه‌كانی تاران و قوم و مه‌شهه‌د جارێكی تر بژمێردرێنه‌وه‌. له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ڕۆژنامه‌وانان ده‌ڵێن حكومه‌ت بڵاوكردنه‌وه‌ی دوو ڕۆژنامه‌ی سه‌ر به‌ ڕیفۆرمخوازه‌كانی قه‌ده‌غه‌ كردووه‌ كه‌نامه‌یه‌كی یه‌كێك له‌ كاندیده‌كانیان بڵاو كردۆته‌وه‌و ئیدیعا ده‌كات ناڕێكی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دا هه‌بووه‌.

مه‌هدی كاروبی، كه‌ له‌‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی سێیه‌م زۆرترین ژماره‌ی ده‌نگی به‌ ده‌ست هێنا، كۆنه‌پارێزه‌كانی ئێران تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی ده‌ستكاری ده‌نگه‌كانیان كردووه‌ تاكو مه‌حمود ئه‌حمه‌د نژادی توندڕه‌و بكه‌وێته‌ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ له‌ 24 ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت . شایانی باسه،‌ سه‌رۆكی پێشوی ئێران علی ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕه‌ڤسه‌نجانی ڕووبه‌ڕوی به‌ربه‌ره‌كانیه‌‌كی چاوه‌ڕێ نه‌كراوی ئه‌حمه‌د نژادی بۆوه پاش ئه‌وه‌ی هیچ كام له‌ كانیداكان نیوه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست نه‌هێنا.

XS
SM
MD
LG