Accessibility links

بارزانی: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شداری هیچ جۆره ده‌ستگیركردنێك و هه‌ڵمه‌تێكی دژ به هاوڵاتیانی عێراقی ناكه‌ن


به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌ میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له‌ به‌غدای پایته‌خت، هه‌واڵه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابووردووی ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی به‌درۆ خستۆته‌وه‌.
به‌ڕێز بارزانی ده‌ڵێت هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شداری هیچ جۆره‌ ده‌ستگیركردنێك و هه‌ڵمه‌تێكی دژ به‌ هاوڵاتیانی عێراقی ناكه‌ن.

هاوكات 82 ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عێراق یاداشتنامه‌یه‌كیان ئیمزا كردووه‌ و تیایدا داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه‌، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سروه‌ عه‌بدولواحد له شاری به‌غداوه‌ ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له‌ ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه‌ كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG