Accessibility links

له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له هه‌ولێری كوردستانی عیراق سێزده كه‌س ده‌كوژرێن


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له كارێكی خۆكوژیدا له شاری هه‌ولێری كوردستانی عیراق سێزده كه‌س گیانیان له ده‌ستداو سه‌دو سێ ی تریش بریندار بوون. هێرشه‌كه له گۆره‌پانی مه‌شقكردنی پۆلیسی هاتووچۆ له پشت باره‌گای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، كه ده‌كه‌وێته باشووری شار، روویدا. هێرشه‌كه له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ئه‌نجام درا، وه‌كو هه‌ندێك له برینداره‌كان ئاماژه‌یان پێدا، جلی سه‌ربازی له به‌ردابو و له‌گه‌ل گه‌یشتنی بۆ شوێنی مه‌شقپێكردن خۆی له نێو پۆلیسه‌كان ته‌قاندۆته‌وه.

XS
SM
MD
LG