له ئه‌نجامی هێرشێكی خۆكوژی له خواردنگه‌یه‌كی به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده كه‌س كوژران و پازده كه‌سی تر بریندار بوون. ریپۆرته هه‌والیه‌كان راده‌گه‌یه‌نن كه‌وا له كاتی هێرشه‌كه‌دا خواردنگه‌كه پڕ بوو له پۆلیسی عیراقی و كارمه‌ندانی ئاسایش. له لایه‌كی تره‌وه كاربه‌ده‌ستان له به‌غدا ده‌لێن دوو پۆلیسی عیراقی له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه كوژران. هێرشه‌كه ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه له كاتێكدا روویدا كه هه‌ردوو پۆلیسه‌كه له ماله‌وه به‌ره‌و كار به‌ڕێ ده‌كه‌وتن. هه‌روه‌ها له شاری تكریتی باكووری به‌غدا و له ئه‌نجامی هێرشێكی خۆكوژی بۆ سه‌ر خالێكی پشكنینی له‌شكری عیراقی سێ كه‌س كوژران. ئه‌م هێرشانه له كاتێكدایه كه ئۆپه‌راسۆنی هێزه‌كانی ئه‌مریكی و عیراقی به‌رده‌وامه له دژی یاخیبووان له رۆژئاوای عیراق.