Accessibility links

ئه‌مریکا و به‌ریتانیا به شێوه‌یه‌کی کاتی ئۆفیسه‌کانی به‌ڕێوبردنی کاروباری دیپلۆماسیان له لاگۆسی نایجیریا داخستووه


ئه‌مریکا و به‌ریتانیا به شێوه‌یه‌کی کاتی ئۆفیسه‌کانی به‌ڕێوبردنی کاروباری دیپلۆماسیان له‌ لاگۆسی نایجیریا داخستووه ووڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا به‌هۆی تێکچوونی ڕه‌وشی ئاسایش له نایجیریا به شێوه‌یه‌کی کاتی ئۆفیسه‌کانی به‌ڕێوبردنی کاروباری دیپلۆماسیان له‌ لاگۆس داخستووه.

کلاودیا ئانیاسۆ ئه‌فسه‌رێکی به‌ڕێوبردنی کاروباری گشتی له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له ئابوژا به‌ ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند که‌وا کونسولخانه‌ی ئه‌مریکی له‌ لاگۆس به‌هۆی بوونی چه‌ند کێشه‌یه‌کی ئاسایشه‌وه‌ له لاگۆس داخراوه‌ دوای ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکی و نایجیریی گفتوگۆیان له‌سه‌ر کردووه. ‌ هه‌مان ئه‌فسه‌ر هیچ زانیارییه‌کی ده‌رباره‌ی کاتی جارێکی تر کردنه‌وه‌ی ئه‌و کونسولخانه‌یه‌‌ی نه‌داوه‌ و وورده‌کاری زیاتری نه‌دا ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئاسایشی ناوچه‌که‌ێ نه‌کردووه‌.

کاربه‌ده‌ستانی به‌ریتانیش ده‌ڵێن ئۆفیسه‌کانی کۆمسیۆنی باڵای به‌ریتانیان له لاگۆس داخستووه‌.

جێی ئاماژه‌ پێکردنه‌، پشتر ئوسامه‌ بن لادن ی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده‌ ڕایگه‌یاندبوو که‌وا نایجیریا یه‌کێکه‌ له‌ به‌ربژاره‌کانی ئازادی. جێی باسه‌، نایجیریا به‌رهه‌مهێنه‌رێکی سه‌ره‌کی مادده‌ پترۆلیۆمه‌ و به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ووڵاتانی تری ئه‌فه‌ریکیدا گه‌وره‌ترین ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌یه‌.

XS
SM
MD
LG